ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خواردنی رۆژانه به‌سه‌ر 2300 خێزان دابه‌ش ده‌كات
رۆژی 11/2/2014 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی له‌ناو كه‌مپی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان، هه‌ستا به دابه‌شكردنی خۆراكی رۆژانه به‌سه‌ر 2300 خێزاندا، خۆراكه‌كانیش پێكهاتبوون له: (گۆشتی مریشك، نیسك، ساوار، لۆبیا، نۆك، زه‌یت، پاقله) كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌سه‌ر سه‌رجه‌م خێزانه‌كانی كه‌مپه‌كه‌دا هاته دابه‌شكردن.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌رجه‌م كامپی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و بوەته جێگای ره‌زامه‌ندی دانیشتوانی كه‌مپه‌كان و سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ن، له‌و میانه‌شدا هاووڵاتیانی كه‌مپه‌كه ده‌ستخۆشییان ئاراسته‌ی دهزگاكە كرد‌و رایانگه‌یاند: ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رۆژانه به‌دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان خزمه‌تی زۆری كردوون، ئه‌مه‌ش جێگای ده‌ستخۆشی و رێزگرتنه.
