زیاتر لە 10 هەزار خانووی دیكەی پرۆژەی گوندی كۆری درووست دەكرێت
كۆمپانیای (IKKC) كە كۆمپانیای جێبەجێكاری 5000 خانووی گوندی كۆریە، لەسەر داوای پارێزگاری هەولێر رەزامەندی دەربڕیوە بۆ درووستكردنی زیاتر لە 10 هەزار خانووی دیكە. بەپێی زانیاری سەرچاوەكە بۆ جێبەێكردن و دروستكردنی خانوەكانی ئەم پرۆژەیە بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەلایەن خۆیەوە لە هەوڵی جدیدایە بۆ تەرخانكردنی زەوی و پێداویستییەكانی دیكەو جارێكی دیكە ئەو پرۆژەیەش لەلایەن پارێزگای هەولێر سەرپەرشتی پرۆسەی دابەشكردنی دەكرێت.
لەلایەكی ترەوە بڕیار لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دراوە بۆ دروستكردنی 5000 هەزار لە هەولێر و ئەو پرۆژەیەش بۆ كرێنشین و كەمدەرامەتانەو لەلایەن پارێزگای هەولێر سەرپەرشتیاری دابەشكردنیان دەكرێت.
جێی ئاماژەیە بە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە قەیرانی نیشتەجێبوون لە هەولێر بەرێژەیەكی بەچاو كەمدەبێتەوە.
