ئه‌مڕۆ سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سلێمانی مووچه‌ی وه‌رگرت

ئه‌مڕۆ سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سلێمانی مووچه‌ی وه‌رگرت
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێم له‌ سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆش هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن دابه‌شكراوه‌.

گه‌زیزه‌ محێدین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی هه‌رێم له‌ سلێمانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن دابه‌شكراوه‌.

وتیشی: "دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامه‌و ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ولێره‌وه‌ پاره‌بێت سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌باش مووچه‌ وه‌رده‌گرن".









خه‌ندانی
Top