پزیشكە ڕفێندراوەكەی دیالە ئازادكرا

پزیشكە ڕفێندراوەكەی دیالە ئازادكرا
پاش ئەوەی چەند رۆژێك لەمەوبەر لە پارێزگای دیالە لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە یەكێك لە پزیشكە بەناوبانگەكانی ناوچەكە لە بەردەم نۆڕینگەکەی ڕفێندرا، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە توانرا ئازادبكرێت.


وتەبێژی پۆلیسی دیالە موقەدەم غالب عەتییە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: پاش ئەوەی پزیشكی برین پێچی بە ناوبانگ لە پارێزگای دیالە، "د. جەلیل ئیبراهیم ئەلعوبەیدی"، لە بەردەم نۆڕینگەکەی خۆی لە شاری باقووبەی ناوەندی دیالە لە لایەن هێزێكی ئەمنییەوە باقووبە ئازاد کرا.



موقەدەم غالب ئاماژەشیدا، ئەو پزیشكە بۆ ماوەی چوار رۆژ لای چەكدارەكان بووە و دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دروست لە سەر شوێنی چەکدارەکان لە لایەن هێزی پۆلیسەوە ئازاد کرا.
Top