كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر جۆرێكه‌ له‌ شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و له‌ رووی پراكتیكییه‌وه‌ ئاسانكارییه‌ بۆ زۆر پرس

كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر جۆرێكه‌ له‌ شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و له‌ رووی پراكتیكییه‌وه‌ ئاسانكارییه‌ بۆ زۆر پرس
يەكەم ئاخاوتنی ئەمازیا باسی نووسينگەی یەكێتی ئەوروبا دەكات و دەڵێ : زۆر گرنگەو هیچ گومانێك لەوەدا نابینم من ئەوەم نەدەزانی كە زۆربەی ئەندامانی یەكێتیی ئەوروپا نووسینگەیان هەبێت لە هەولێر جێی دڵخۆشییە و پێی خۆشحاڵم، بەڵام ئەگەر یەكێتیی ئەوروپا لە برۆكسلەوە ڕاسپێرن تا لە هەولێر نووسینگە بكەنەوە ئەمە بۆ خۆی جۆرێك لە شەرعییەتی نێودەوڵەتییە، لە ڕووی پراكتیكیەوە ئاسانكارییە بۆ دابینكردنی زۆر شت، پارەو تەكنەلۆژیا، ڕاستەوخۆ نا، بەڵام لە ساتەوەختی خۆیدا، ئەو كاتە چیتر پێویستیتان بەوە نەبێت بۆ هەموو شتێك پشت بە ئەمەریكا ببەستن.

لە دیمانەیەكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان پرۆفیسۆر ئەمازیا بارام سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ عێراقدا دەڵێ: ئەمەریكا هەنگاوەكانی چوست كردۆتەوە بۆ پشتیوانی لێكردنی مالیكی، وەك ئاگادارن مالیكی سەردانی ئەمەریكای كردو بڕیارە چەكی تازەی پێبدەن و لەناو ئەو چەكانەشدا هەلیكۆپتەری ئاپاچی هەیە، ئەمەش دیسانەوە پارادۆكسێكی ترە، لە كاتێكدا ئەمەریكا دژایەتی كورد ناكات، بەتایبەتیش پارتی و یەكێتی، كەچی لەملاوەش پشتیوانی مالیكی دەكات تەنانەت ئەگەر لەسەر حیسابی كوردیش بووبێت یان لەسەر حیسابی عەرەبی سوننەش بوو بێت لە سەڵاحەدین و ئەنبار، كەس نازانێت دەقاودەق هۆكاری چییە بە تەواوەتی پشتیوانی مالیكی دەكات، ڕەنگبێت لەبەر نیگەرانی ئەمەریكا بێت سەبارەت بە هاتنەسەر هێڵی ئەلقاعیدە لە ناوچەكانی فەلوجەو ڕومادی، ئەمەریكا بۆ لەناوبردنی ئەلقاعیدە لەو شوێنانەی وەك ئەنبارو فەلوجەو سەڵاحەدین ناچارە هاوكاری مالیكی بكات، لەبەرئەوەیە كە ئەمەریكا فشار بۆكورد دەهێنێت تا ئاستی داواكارییەكانی خۆی كە خۆی لە نەوت و خاك و پێشمەرگەو هەندێ مەسەلەی تر دەبینێتەوە لە بەرامبەر بەغدا نه‌رمی بنوێنێت.

هەروەها بارام باسی هەماهەنگی توركیا و هەرێمی كوردستان دەكات و ووتی: هەماهەنگی لەگەڵ توركیادا بكەن، هەردوولاتان لەم دۆخەدا پێویستیتان بە یەكتری هەیە، بەم شێوەیە هێزێكی زۆرتان دەبێت لە كاتی گفتوگۆكردن لەگەڵ مالیكیدا،خاڵی دووەم: ئەوەیە ئەگەر بزانن زیان بە پێوەندییەكانتان لەگەڵ توركیادا ناگات هەوڵ بدەن هاوكاریی كوردی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بكەن بۆ وەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی لە سوریادا، كورد لە سوریا پێویستە هەوڵی ئەوە بدەن ئەلقاعیدە دەست نەگرێت بەسەر ناوچە كوردستانیەكانی سوریادا، دەرئەنجام پێویستە هاوكاری كورد بكەن بۆ وەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی ئەگەرچی بۆ ئەو دەسكەوتەش هێشتا زووە، چونكە لە ئێستادا سوریا لە پشێویەكی نالەباردایە، دیار نییە كێ ئۆتۆنۆمی پێ دەدات، بەڵام گرنگە بۆ داهاتووی خۆتان هاوكارییان بكەن تەنانەت ئەگەر پێویست بە هاوكاری سەربازییش بكات چەكیان پێ بدەن.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە ژمارە (964)ی گۆڤاری گوڵان.


Top