بەهۆی تەقینەوەیەكەوە چوار پۆلیس برینداربوو

بەهۆی تەقینەوەیەكەوە چوار پۆلیس برینداربوو
بۆمبێكی چێندراو بەئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی پۆلیسدا تەقیەوە لەگەڕەكی عەسكەری قەزای خورماتوو بەهۆیەوە چوار پۆلیس برینداربوون.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای خورماتوو راگەیاند: بۆمبێكی چێندراو لەگەڕەكی عەسكەری قەزای خورماتوو بەئۆتۆمبێلی هێزەكانی پۆلیسدا تەقیەوە و بەو هۆیەوە چوار پۆلیس برینداربوون.
سەرچاوەكە راشیگەیاند: سەرجەم بریندارانی ئەو رووداوە گەیەندرانە نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەركردنیان و برینی دوو كەسیشیان سەختە.
Top