وەزیرێكی كورد: ئەمڕۆ پرسی ناردنی بوودجەی هەرێمی كوردستان لە بەغدا یەكلایی دەكەینەوە
خێروڵا حەسەن وەزیری بازرگانی عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاند: ئەمڕۆ پرسی ناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە یەكلایی دەكەنەوە.
وتیشی: ئەگەر نەتوانرا لە هەوڵەكانمان سەركەوتوو نەبووین لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، سەرجەم نوێنەرانی كورد لە حكوومەتی عێراق تاوتوێی ئەو پرسە دەكەین و دوا بڕیاری خۆشمان دەدەین بەوەی چۆن چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین.
