پەرلەمانتارێكی كورد: ئەگەر خوێندنەوە بۆ یاسایی بودجە بكرێت لایەنی كوردی بایكۆتی كۆبونەوەكە دەكات
موحسین سەعدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی كوردستانی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند : ئێمە وەكو هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانیەكان لەپەرلەمانی عێراق دژی ئەو پرۆژە یاساییەن و بەهەموو شێوەیەك كار دەكەین بۆ گەڕانەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران چونكە پێشێلكاری بۆ كورد كراوە و ئەمرۆ سەرجەم كوتلە كوردستانیەكان لەپێش ئەوەی كۆبونەوەی پەرلەمان دەست پێ بكات كۆبونەوەیەكی ناوخۆیی لەنێوان یەكتردا ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین كار بكەین بۆ رێكەوتنێكی سیاسی لەگەڵ لیستەكانی دیكەی پەرلەمان.
وتیشی: ئێمە بەهەموو شێوەیەك بایكۆتی كۆبونەوەكەی پەرلەمان دەكەین ئەگەر خوێندنەوە بۆ یاسایی بودجە بكرێت چونكە ئەو یاساییە دەستوری نیە و لەبەرژەوەندی كورد نیە وچەند كەسانێك دایان ڕێژتووە تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان بۆیە بەشداری لەكۆبونەوەكە ناكەین.
