پۆلیسی سلێمانی دەستگیر کردنی دە کەسی بە تۆمەتی دزی ڕاگەیاند

پۆلیسی سلێمانی دەستگیر کردنی دە کەسی بە تۆمەتی دزی ڕاگەیاند
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ووتەبێژی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیر کردنی دەکەسی لەماوەی نۆ ڕۆژدا بە تۆمەتی دزیکردن ڕاگەیاند.



لەمیانەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، ووتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سەرکەوت ئەحمەد، ڕایگەیاند:" ئەو دەکەسەی دەستگیر کراون بوتڵی غاز لەماڵان و پارەیان لەدوکان دزیوە هەروەها هەڕەشەکردن لە ئافرەتان و بەکارهێنانیان بۆ دەست کەوتنی ئاڵتون".



سەرکەوت ئەحمەد، گوتی:"ئەو تۆمەتبارانە کە نۆ کەسیان کوردن و یەکێکیان عەرەبە لە بەردەم پۆلیسدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە".



ڕاشیگەیاند:"سەرجەمیان ڕەوانەی دادگا کراون و ڕێو و شوێنی یاسایش لەگەڵیان دەگیرێتە بەر".
Top