لە شەش مانگدا 27 حاڵەتی پێشڵكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان كراوە

لە شەش مانگدا 27 حاڵەتی پێشڵكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان كراوە
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایدەیگەیەنێ لە راپۆرتی كۆتایی ساڵی 2013دا 27 پێشڵكاری بەرامبەر بە 42 رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە.
جەمال حوسێن بڕیاردەری لیژنەی داكۆكیكردن لە ماف و ئازادی رۆژنامەنووسانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا هەشت حاڵەتی‌ لێدان بەرامبەر بە 20 رۆژنامەنوس و كامێرامان لە هەرێمی‌ كوردستان ئەنجامدراوە، لەگەڵ پێنج حاڵەتی‌ رێگانەدان و نۆ حاڵەتی‌ هەرەشەكردن و دوو حاڵەتی‌ سوكایەتی‌ و و یەك حاڵەتی‌ دەستگیركردن تۆماركراوە .
هەروەها گوتی: كۆی‌ گشتیی‌ رێژەی‌ پێشێلكاریەكان لەماوەی‌ شەش مانگی‌ كۆتایی ساڵی‌ رابردوو بەرامبەر بەر رۆژنامەنوسان، دەگاتە 27 حاڵەت بەرامبەر بە 42 رۆژنامەنووس.
ئەو ئامارە لە كاتێكدایە لەشەش مانگی‌ یەكەم 20 پێشلكاری‌ بەرامیەر 30 رۆژنامەنوس ئەنجامدرابوو.
Top