ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم بە باشی بەڕێوەدەچن

ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم بە باشی بەڕێوەدەچن
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایدەگەیەنێ ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێ، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكا كۆمسیۆن تاوتوێی دۆخی ئەنبار دەكا بەوەی ئایا لەو وادەیە دەتوانرێ هەڵبژاردن لەو پارێزگایە ئەنجام بدرێ یان نا.
سەربەست مستەفا سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، تا ئێستە ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی عێراق بە باشی بەڕێوەدەچن و هەنگاوی باشیش بەڕێوەچووە.
Top