سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان: تا كۆتایی ئەم مانگە كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێم پێكدەهێندرێ

سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان: تا كۆتایی ئەم مانگە كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێم پێكدەهێندرێ
محەمەد سادق سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان لە بەردەم ژمارەیەك خۆنیشاندەر لە بەردەم تەڵاری پەرلەمانی كوردستان كە داواكار بوون پەلە بكرێ لە پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ئەو دۆخەی ئێستا تێیداین تەنگژەیە، دەبێ سەرجەم لایەنەكان پەلە بكەن لە چارەسەركردنی ئەو تەنگژەیە.
هەروەها وتی: ئێمە پشتیوانی چین و توێژە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە داواكارن پەلە بكرێ لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
وتیشی: پێشبینی دەكرێ تا كۆتاییئەم مانگە كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێم بێتە پەسەند كردن.
Top