لەدابینکردنی پێداویستی ئاوارەکانی نێو هەرێمی کوردستان بەغدا هاریکار نییە
به‌هۆی ناجێگیریی هێرشه چه‌كدارییه‌كان له‌پارێزگای ئهنبارش، ژماره‌یه‌كی زۆری دیکەی هاوڵاتیانی پارێزگای ئەنبار بۆ پاراستنی گیانیان ڕِوویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه كه له‌م وه‌رزه سارده‌ی زستاندا له‌بارودۆخێكی ناهه‌مواردا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. بۆیە پێویستە حكوومه‌تی عێراق و ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاریکاری بەپەلە بگەیننە هەرێمی کوردستان. ئەو بەرپرسیارەتییە هەڵگرن، جێگای باسە بە پێی ئامارێکی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری عێراقی کە له 30ی مانگی كانونی دووه‌می ساڵی 2014 دا بڵاویکردەوە، ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی له پارێزگای ئه‌نبار هه‌ڵاتوون گه‌یشتۆته زیاتر له 46 هه‌زار خێزان.
