سبەی نامەیەكی ئۆجەلان دەگاتە بارزانی

 سبەی نامەیەكی ئۆجەلان دەگاتە بارزانی
بڕیارە سبەی دووشەممە، شاندی پەرلەمانتارانی كوردی باكووری كوردستان كە سەردانی ئیمڕاڵییان كردبوو، نامەی ئۆجەلان بهێنن بۆ بارزانی.

فواد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەواڵەكەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتراستكردەوە و گوتی، سبەی لەیلا زانا نامەكە دەگەیەنێت.

لەبارەی ناوڕۆكی نامەكەوە، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گوتی: "نازانین نامەكە چی تێدایەوە چاوەڕانیین بگات”.










رووداو
Top