لە ماوەی دە رۆژدا دوو ھەزار کەس سەفەری عەمرەیان کردووە

لە ماوەی دە رۆژدا دوو ھەزار کەس سەفەری عەمرەیان کردووە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ماوەی دە رۆژی رابردوو زیاتر لە دوو ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستانەوە سەفەری عەمرەی کردووە.



گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەرێمی کوردستان "مەریوان نەقشبەندی" بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: "لە ١٠رۆژی رابردوودا زیاتر لە ٢هەزار کەس لە ھەرێمی کوردستانەوە سەفەری عەمرەیان کردووە و لەم ھەفتەیەشدا لە ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی ١١گەشتی راستەوخۆی عەمرە بۆ عەرەبستانی سعودیە دەکرێت."



مەریوان نەقشبەندی گوتی: "زیاتر لە ٢هەزار عەمرەکاری دیکەی ھەرێم ئەم سوننەتە بەجێدەگەیەنن و خەرجی ھەر عەمرەکارێک ٩٥٠دۆلارە."



دووپاتیشی کردەوە، ئەو کەسانەی ئیستا بە مەبەستی بەئەنجام گەیاندنی عەمرە لە عەرەبستانی سعودین بارودۆخیان باشە و سەلامەتن."
Top