كوردستانیانی خورماتوو دژی بە پارێزگاكردنی قەزاكەیانن
ئەشواق جاف پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، نوێنەرانی كورد لە بەغدا پشتیوانی لە داواكاری خەڵكی راستەقینەی خورماتوو دەكەن، ئیمزاكان بە لایەنە سیاسیەكان دەدەین و ئەوەش بۆ هەموو لایەنەكان روون دەكەینەوە كە بەم شێوەیە كوردستانیانی خورماتوو دژی بە پارێزگاكردنی قەزاكەیانن، رێگاش نادەین ئەو ناوچە كوردستانییە لە خاكی كوردستان دابڕێنن.
ئەشواق جاف وتیشی، وەك پێشتر ئاماژەمان پێیداوە بە پارێزگاكردنی خورماتوو پێچەوانەی یاسا و دەستووری وڵاتە، چونكە ئەو ناوچەیە كە یەكێك لەو ناوچانەی كە كێشەی لەسەرە و دەكەوێتە چوار چیوەی جێبەجێ كردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق، بە پێی یاساش نابێ هەوڵ و پرۆژەیەكی لەم چەشنە بخرێتەروو تا ئەوكاتەی قۆناغەكانی ماددەی 140 دێتە جێبەجێ كردن.
