ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌نها ئه‌م وه‌زاره‌ته مووچه وه‌رده‌گرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئاشكرایكردوه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی مووچه‌ی مانگی رابردوو وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش ته‌نها وه‌زاره‌ت ده‌بێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه پێنج وه‌زاره‌ت هێشتا مووچه‌ی مانگی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: وه‌زیری دارایی به‌ڵێنیداوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بێت مووچه وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌ته‌كه‌یان 15 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری به موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزیدییه‌وه هه‌یه.
وتیشی: "به‌پێی ریزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كان بوایه ده‌بوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له 22ی مانگدا بدرایه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه داراییه‌ی له هه‌رێمدا سه‌ریهه‌ڵداوه، دواكه‌وت بۆ ئێستا".
راشیگه‌یاند: مامۆستایانی ئاینی له‌به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌كه‌یان كه‌مترین كاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان هه‌بووه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی خۆڕاگریانه و جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كه‌مترین میلاكی هه‌یه له چاو وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه دواكه‌وتنی مووچه رووی له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌مانی پاره له بانكه‌كاندا، كه سه‌ره‌تا له سلێمانی سه‌ری هه‌ڵداو دواتر هه‌ولێر و دهۆكیشی گرته‌وه.
خه‌ندان
