تا په‌سه‌ندكردنى بودجه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به خشته‌ى كۆن ده‌درێت
ئوسامه جه‌میل په‌رله‌مانتاری لیسی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق گه‌یاند ئه‌گه‌ر 10 مانگیش په‌سه‌ندكردنی بودجه دوا بكه‌وێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه دواناكه‌وێـت، گوتیشی: ’به پێی ئه‌وه‌ی له به‌غدا ده‌ستمان كه‌وتووه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به 3 سولفه له لایه‌ن به‌غداوه روانه كراوه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌كه له كاتی خۆی نه‌دا ئه‌وه خۆی به‌رپرسیاره و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به به‌غداوه نییه’.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رونیشكرده‌وه به پێی بڕیارێك ده‌بێت هه‌موو مانگێك له سه‌ر لیستی مووچه‌ی ساڵی 2013 مووچه دابه‌ش بكرێت، تا ئه‌و كاته‌ی بودجه‌ی 2014 په‌سه‌ند ده‌كرێت، كه بودجه‌ش په‌سه‌ند كرا ئه‌وه لیستی فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوی 2014 و زیادبوونی موچه‌ش ده‌به‌سترێت، گوتیشی’ ئه‌گه‌ر تا 10 مانگی تریش بودجه دوا بكه‌وێت به‌غدا هه‌موو مانگێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كات’.
لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له كاتێكدایه كه ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاندبوو به‌غدا له مانگی یه‌ك ته‌نها 40%ی به‌شه پاره‌ی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه كرد بوو.
باس‌نیوز
