بارزانی ئەمڕۆ دەگاتەوە کوردستان

بارزانی ئەمڕۆ دەگاتەوە کوردستان
ئەمڕۆ مەسعود بارزانی لەرێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە دەگاتەوە کوردستان
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند کە ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەپاش گەشتێکی ئەوروپا لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، دەگاتەوە ھەرێمی کوردستان.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە لەمیانەی گەشتەکەی، بەنیازبوو سەردانی رووسیا بکات، بەڵام ھەڵیوەشاندەوە و دواخرا بۆ کاتێکی دی.
مەسعود بارزانی رۆژی 15/1/2014 مەبەستی سەردانیکردنی چەندین وڵات، بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوت، لەسەرەتای سەردانەکەیدا لەگەڵ بەشێک لە سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا و جیھان کۆبۆیەوە.









باسنیوز
Top