لە پەرلەمانی ئەوروپا پرسی جینۆساید و کردنەوەی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت
تەنها دوو هەفتە پاش وتارەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی لە پەرلەمانی ئەوروپا و داوای بەڕێزیان بۆ بەفەرمی ناساندنی جینۆسایدی کورد لە لایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە و کردنەوەی نوێنەرایەتییەکی سیاسی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، ئهو پهرلهمانه گفتوگۆی لهو پرسانه كردو پهرلهمانتارێكی پهرلهمانی ئهوروپا داوایكرد، یەکێتی ئەوروپا نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا پەرلەمانتاری ئەوروپی (ستروان ستیڤنسن) وێڕای ئاماژەدان بە داواکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەڵێ ئەوروپا قەرزداری چاکەکانی سەرۆک بارزانییە و ستایشی ڕۆڵی جەنابیان و جەماوەری کوردستان دەکات.
ناوبراو دەڵێ سەرەڕای جینۆساید و ئەو هەموو نەهامەتییانەی کە بە سەر گەلی کورد هاتووە، کوردەکان باوەشیان بۆ سەدان هەزار ئاوارەی سووریا و هەروەها برا کریستیانەکان و کەمەنەتەوەکانی دیکە کردۆتەوە کە لە ترسی تیرۆر و تۆقاندن ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
لە کۆتاییدا بە ناوی پەرلەمانی ئەوروپاوە داوا لە خاتوو کاترین ئاشتۆن بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەکات کە وەک پشتیوانی و دەستخۆشانە بۆ ئەو ڕۆڵە بنیادنەرەی گێڕاویەتی، یەکێتی ئەوروپا نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
