ئاسایشی گەرمیان بۆمبێک پوچەڵدەکاتەوە
لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان مولازم عوسمان عەبدولکەریم بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ ھێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی خانەقینی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە رێگای نێوان خانەقین- ناحیەی سەعدیە و لە نزیک بانزینخانەی "خەلیفان"دەستیان بە سەر بۆمبێکدا گرت کە بریتی بوو لە گوللە تۆپێکی (١٣٠) ملم نەمساوی و کە لە لایەن تیرۆریستانەوە ئامادەکرابوو بۆ تەقاندنەوەو ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی.
مولازم عوسمان ئاماژەشیدا، پاش ئاشکراکردنی ئەو بۆمبە، لێپرسراوی ھۆبەی پووچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنییەکانی بەرێوەبەرایەتیمان گەیشتە شوێنی مەبەست و بۆمبەکەی پووچەڵکردەوە بە بێ ئەوەی ھیچ زیانێک رووبدات.
