دووز ... بەهۆی شەڕی نێوان تیرۆریستان و سوپایی عێراقی زیاتر لە 250 خێزان ئاوارەبوونە
تالیب محەممەد بەڕێوەبەری شارەدێی سلێمان بەگ بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " هێزەكانی عەمەلیاتی دیجلە لەگەڵ گروپە تیرۆریستییەكان كەوتونەتە شەڕكردن بەو هۆییەوە زیاتر لە 250 خێزانی ئەو گوندانەی سەر بەشارەدێی سلێمان بەگن ئاوارەبوون و شەڕەكە لە گوندەكانی لوقب و سرات و حفریە و یاساتە.
ئاماژەی بەوەكرد " هێزەكانی پێشمەرگە بەشداریان لەو شەڕە نەكردووە بەتەنها هێزەكانی عەمەلیاتی دیجلە شەڕدەكەن و لە بەرە بەیانەوە بە هەلیكۆپتەری جەنگییەوە هێرشیان دەست پێكردووە بەڵام تاكو ئێستا هیچ زانیاریەكمان دەست نەكەوتووە لە كوژراو و برینداری گروپە تیرۆریستییەكان و سەربازانی سوپایی عێراقی .
