مووچه‌ى مانگى رابردووى مامۆستایان له هه‌ولێر دابه‌شكرا
به‌كر كه‌ریم به‌رێوبه‌ری گشتی په‌روه‌ده‌ی پارێزگای هه‌ولیر به (باس‌نیوز)راگه‌یاند، له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانی بریكاری وه‌زیری دارای حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ چه‌كی مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ر سنوری په‌روه‌ده‌كانی ئه‌وان دابه‌شكراوه‌و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
گوتیشی ’له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه پیان راگه‌ینراوه په‌روه‌رده‌كان ده‌توانن سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان له سنوری پاریزگای هه‌ولیر’.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرای كرد په‌یوه‌ندیمان به به‌شێك له په‌روه‌ده‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر كردوه كه سه‌ردانى بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان و دواتریش په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌كانی سنوری سلێمانی و شوێنه‌كانی تر ده‌كرێت بۆ وه‌ر گرتنی مووچه‌كانیان.
