130ملیۆن یۆرۆ بۆ دروستكردنی كارتی ئه‌لیكترۆنی خه‌رج ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراى كرد كۆمپانیایه‌كی ئیسپانی به‌ناوی (Indra) كه 21 ملیۆن كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدانى دروستكردووه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بڕى 130ملیۆن یۆرۆى له به‌رامبه‌ر به‌وه پێدراوه.
له‌مباره‌وه مامۆستاى زانكۆ، هه‌رده‌وان نه‌قشبه‌ندى ماسته‌ر له بوارى ئابوورى گوتى ’ئه‌م بابه‌ته له(زانستی ئای تی)ییدا پێی ده‌وترێ (OSDV) به‌واتای ( Open Source Digital Voting Foundation) پرۆسه‌كه كارێكی ئه‌وه‌نده گران نییه، خه‌ڵكانێك هه‌ن له هه‌رێمى كوردستان ده‌یانتوانی ئه‌مكاره بكه‌ن زۆر له‌و كۆمپانیا ئیسپانییه باشتر بێت، چونكه پێداویستییه‌كانی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌نده ئاڵۆز نییه تاوه‌كو به‌پسپۆره‌كانی ئایتی ئه‌م وڵاته نه‌كرێت’.
گوتیشى ’ئه‌وه‌ى كه كراوه به‌و بڕه پاره زۆره ته‌نیا هه‌ده‌ردانى پاره بووه’.
باس‌نیوز
