كۆمسیۆن: ژمارەی سەردانیكەرانی دەنگدەران لە هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی لە ئاستێكی باش دایە

كۆمسیۆن: ژمارەی سەردانیكەرانی دەنگدەران لە هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی لە ئاستێكی باش دایە
سیروان ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: لە یەكەم رۆژی دابەشكردنی كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی بەسەر دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێ.
راشیگەیاند: بە بەراورد لەگەڵ شارەكانی دیكەی عێراق سەردانیكردنی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو بنكانەی كە كارتی دەنگدانی لێ دابەش دەكرێ بەرز ترە، لە هەرێمی كوردستان دەنگدەرێكی زۆر زیاتر سەردانی ئەو ناوەندانە دەكەن.
راشیگەیاند: وەرگرتنی كارتەكە لە لایەن دەنگدەرانەوە ئاماژەیەكی باشە بەوەی لە رۆژی هەڵبژاردندا رێژەیەكی باشی دەنگدان بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن.
Top