لاشەی جۆرێك لە بەرازی دەگمەن لە چۆمان دۆزرایەوە
هەروەها بەهۆی قەدەغە كردنی كوشتنی ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان لە ماوەی ئەمساڵدا گیانلەبەرەكێویەكان لە ناوچەكە رووەو زیاد بوون و لە ماوەی سێ مانگی رابردوو چەند جۆرێك لە ئاژەڵ و باڵندەی جۆراو جۆر لە نێو ئاوەدانیەكان و چیاو چۆڵەكاندا دیار كەوتوون و تازەترینیشیان دۆزینەوەی لاشەی بەرازێكی كێوی و دەگمەنە كە قەبارەیەكی گەورەو رەنگێكی جیای بە بەراود لە گەڵ بەرازەكانی تر هەیە.
عەبدولواحید گوانی سەرۆكی بۆردی ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكران بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە ئێستادا سنوری ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكران زۆربەی زۆری گیان لە بەرە كێویەكانی تیادا دەژیت و یە كێكیش لەو گیانلەبەرە كێویانە چەند جۆرێك لە بەرازی كێویەو بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرماو سۆڵەیە هاتوونەتە ئاوەدانیەكان و یەكێك لەو بەرازانە لە قوبەی گەڵاڵە لە سنوری چۆمان بەر ئۆتۆمبێل كەووتووەو ئێمە لاشەكەمان رەوانەی تاقیگەی ڤێتێرنەری هەرێم كردوەو دەركەتووە كە ئەمە جۆرێكی بەرازی دەگمەنەو لە ناوچە شاخاویە سەختەكان دەژیت.

