مه‌حمود عوسمان: هیواخوازه له‌م پشووه كوتله‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن
مه‌حمود عوسمان بۆ ئاژانسی نی‌نا گووتی: ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هیچ پڕۆژه یاساییه‌كی په‌سند نه‌كردووه كه خزمه‌ت به گه‌لی عێراقی بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام په‌سندكردنی یاسای خانه‌نشینی كارێكی باشی نوێنه‌رانه به تایبه‌ت نزیك بوونه‌وه‌ی كوتله سیاسییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نوێ له سه‌ر تێپه‌ڕاندنی یاساكه.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش به‌پاڵنه‌رێكی باش ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای دیكه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنی سیاسیی و به‌شدرابوونی هه‌موو كوتله‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێ و په‌سند بكرێت.
عوسمان ده‌ڵێت ئه‌نجوومه‌ن پشووی به ئه‌ندامه‌كانی داوه كه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو پشووه‌كه به كۆتا دێت، و هه‌ڵبه‌ت ماوه‌ی پشووه‌كه ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی كوتله سیاسییه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن له سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه.
هه‌روه‌ها هیواخوازه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ش بكرێت، هه‌ر وه‌ك چۆن به رێككه‌وتنی سیاسیی و به‌شداری هه‌مووان توانرا یاسای خانه‌نشینی تێپه‌ڕێندرێت.
