كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و نەوشیروان مستەفا دەستیپێكرد
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، گەیشتە سلێمانی و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەكێتیش كۆببێتەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شوێنی كۆبوونەوەكە، كە لە بارەگای سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە بەڕێوەدەچێ رایگەیاند، كە شاندی هەردوولا كە كۆبوونەتەوە هەمان ئەو شاندی دانوستاندنانە نین كە پێشتر كۆدەبوونەوە. شەماڵ عەبدولوەفا، بەرپرسی ژووری پەیجووری بزووتنەوەی گۆڕانیش ئەوەی دووپاتكردەوە.
شەماڵ عەبدولوەفا بە رووداوی گوت "ئێمە وەك گۆڕان نەرمیی زۆرمان نواندووە بۆئەوەی حكومەت زوو پێكبێت".
روونیكردەوە ، كە بۆ ئەو مەبەستە 3 سیناریۆیان داوەتە پارتی بۆ ئەوەی یەكێكیان هەڵبژێرن، "بۆیە رەنگە ئەمڕۆ وەڵامی یەكێك لە سیناریۆیانەمان بدەنەوە".
رووداو
