هیچ مامەڵەیەكی بیمەی بێكاری وەرناگیرێ

هیچ مامەڵەیەكی بیمەی بێكاری وەرناگیرێ
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان عەباس ئەكرەم رایگەیاند: تا پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2014 لە پەرلەمانی كوردستان پەسند نەكرێ، وەزارەتی كار هیچ مامەڵەیەكی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ وەرگرتنی بیمەی بێكاری وەرناگرێ.
راشیگەیاند: ئەوان لە چاوەڕوانی پەسندكردنی پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی هەرێمی كوردستانن بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەی وەرگرتنی بیمەی بێكاری بكەن.
وتیشی: دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە وەرزی خوێندنی 2012/2013 دەتوانن لە وەرگرتنی بیمەی بێكاری سوودمەند بن.
Top