په‌تی سێداره‌كه‌ی سه‌دام حوسێنی له نوسینه‌گه‌كه‌ی خۆیدا هه‌ڵواسیووه
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ) راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێشووی عیراق موه‌فه‌ق روبێعی، تاوه‌كو ئێستا ئه‌و په‌ته‌ی كه سه‌دام حوسێنی له ساڵی 2006پێ له سێداره درا، له نوسینگه تایبه‌ت له ناوچه‌ی كازمییه‌ی باكوری به‌غدا، هه‌ڵیگرتووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و گوریسه‌ش كه له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن سوپای هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه خرایه ملی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حوسێن له ناوچه‌ی مه‌نسوره.
سه‌رباره‌ت به‌و نهێنینه روبێعی ده‌ڵێت"ئه‌و كاره‌م له‌به‌ر دوو هۆكار كردووه، یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س سه‌رده‌مه شوم و ره‌شه‌كه‌ی سه‌دام حوسێنی بیر نه‌چێت، دووه‌میش، بۆ ئه‌وه‌ی به بیری هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارێكی بهێێنه‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێكیان به‌و شێوه گه‌ل بچه‌وسێنێته‌وه چاره‌نوسی ئه‌وه ده‌بێت".
سه‌دام حوسێن ماوه‌ی سێ ده‌یه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عیراقی كرد و به زه‌بری ئاسن و ئاگر گه‌لی عیراقی ده‌چه‌وسانده‌وه بۆیه له پاش پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراق له لایه‌ن سوپای هاوپه‌یمانانه‌وه، ده‌ستگیر كرا و له 30 كانوونی یه‌كه‌می 2006 له باره‌گای هۆبه‌ی پێنج له به‌رێوبه‌ڕایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی له ناوچه‌ی كازمییه له سێداره درا.
خه‌ندان
