به‌غدا داوای زانیاری 4هەزار كه‌سی له ئۆفیسی کەرکووکی ماددەی 140 کردووە
بابه‌كر سدیق، سه‌رۆكی ئۆفیسی مادده‌ی 140 له كه‌ركووك، به‌ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند " له به‌غداوه داوامان لێكراوه كه زانیاری زیاتر بنێرین له باره‌ی 4000 چه‌كی قه‌رەبووی هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان بنێرینه‌وه و دواتر چه‌كی قه‌ره‌بووه‌كانیان بۆ ته‌واو بكرێت. ئه‌و كه‌سانه‌ش هیچ گرفتیان نیه له فۆرمه‌كان، ته‌نها زانیاری دیكه‌یان بۆ دەنێرین.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، " خانه‌واده‌كان ئه‌وانە ده‌گرێته‌وه كه له قۆناغه‌كانی 32و33و34وبه‌شێك له قۆناغی 35 کە بڕیاره له‌مساڵدا چه‌كی قه‌ربووه‌كانیان ته‌واو ببێت. ده‌بێت ئه‌و چوار هه‌زار كه‌سه له ئه‌مڕۆوه تاكو 1/6 سه‌ردانی ئۆفیسه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریان لێوه‌ر بگرین.
