دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد

دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد
ئەمڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دەستی كرد بە دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان و واش بڕیارە ماوەی یەك مانگ بەردەوام بێت.

هەندرێن محەمەد سەرۆكی ئۆفیسی هەولێری هەڵبژاردنەكانی هەولێر گوتی: پرۆسەكە ئەمڕۆ لە كاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستی پێكردووە، بەڵام كەمێك خاوترەو پێشوازی هاوڵاتیان وەك پێویست نییە، بەڵام تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

لەلایەكی دیكەوە بەهۆی بارینی بەفر لە شاری سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا ئەمڕۆ پشوی ڕەسمی بێت، بۆیە ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی كارتی ئەلیكترۆنی هەڵبژاردن دابەش نەكرا.

بەپێی زانیارییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش 200 ناوەند ئامادەكراون بۆ دابەشكردنی ئەو كارتانە.
Top