رێنمایی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ئه‌مڕۆ و رۆژانی دواییی
به‌همه‌ن عه‌بدوڵا، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌خه‌ندانه‌وه سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی دانیشتووی ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تیان بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت به‌ئۆتۆمبێل هاتوچۆ نه‌كه‌ن، وتیشی: تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی رێگاوبان به‌رده‌وام سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیانن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی به‌رده‌وام هه‌ڵیكردووه، شه‌قه‌مه‌كان به‌رده‌وام دوای پاككردنه‌وه‌ش ده‌یبه‌ستێته‌وه‌و ره‌وشی هاتوچۆی ئه‌سته‌م كردووه.
به‌همه‌ن عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه،" گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوشاری سلێمانی و بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود له‌گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه تا به‌نزینخانه‌ی بینایی رێی هاتوچۆ تێیاندا داخراوه"، وتیشی: له‌گه‌ڕه‌كی هه‌واره به‌رزه و تووی مه‌لیك و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی گۆیژه و شه‌هیدان ره‌وشی هاتوچۆ ئه‌سته‌مه.
به‌همه‌ن عه‌بدوڵا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، ئه‌وناوچانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ناو شاری سلێمانی، كه رێی هاتوچۆ تێیاندا داخراوه، بریتین له‌رێی هاتوچۆی شارباژێڕ و رێی عه‌ربه‌ت – پێنجوێن و قه‌راغ، وتیشی هاتوچۆ له گه‌ڕه‌كی وڵوبه و رزگاری و به‌ختیاریی و گه‌ڕه‌كی شۆڕش و دوڕیانه‌كه‌ی سه‌رچنار و رێی سلێمانی - عه‌ربه‌ت هاتوچۆ تێیاندا ئاساییه.
هاوكات وته‌بێژه‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هاوتیان كه‌مترین كات بچنه دره‌وه‌و تا ده‌توانن له‌به‌ر سه‌لامی خۆیان ئۆتۆمبێل به‌كار نه‌هێنن.
خه‌ندان
