دووزخورماتوو؛ تەنھا لە دوو گەڕەک ھاتوچۆ قەدەغە دەکرێت
"شەلال عەبدول" قائیمقامی شارۆچکەی دووزخورماتوو بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: "بەھۆی زۆربوونی کردەوە تیرۆریستییەکان لە شارۆچکەی دووز ھێزە ئەمنییەکانی شارۆچکەکە و ئێمە بڕیارمان دا لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەوە تاکو ٥ی بەیانی ھاتوچۆ قەدەغە بکرێت بەڵام لە ھەندێک گەڕەک چاوپۆشی دەکرێت بەھۆی ئەوەی باری ئەمنیەکەی کۆنتڕۆڵ کراوه."
شەلال عەبدول گوتی: "تەنھا لە ھەردوو گەڕەکی عەسکەری و گەڕەکی تین بەتەواوی بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت ھۆکارەکەشی بۆ ئەو لایەنە دەگەڕێنینەوە کە ئەو دوو گەڕەکە بە ناوچەی گەرمی شارۆچکەی دووز ھەژمار دەکرێت و زۆرترین گرفتی ئەمنیی ھەیە."
