كۆمسیۆن واده‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌نگدانی هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی عیراقی دیاری كرد
ئه‌مڕۆ موحسین ئه‌لموسه‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران رۆژی 28ی نیسانی 2014ی وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت دیاریكردووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری ده‌گرێته‌وه.
موحسین ئه‌لموسه‌وی وتی: "هاوكات ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران رۆژانی 27 و 28ی نیسانی داهاتووی وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ ده‌نگدانی هاوڵاتیانی عیراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دیاریكردووه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه كۆمسیۆن ئه‌و وادانه‌ی پێش واده‌ی ده‌نگدانی گشتی دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بتوانن له رۆژی ده‌نگدانی گشتیدا كه 30ی نیسان ده‌كات، پارێزگاری ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگده‌ران بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتییه عیراقییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند كه نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنیان له 14 وڵات كردووه‌ته‌وه و له پێنج وڵاتیش ناوه‌ند و وێستگه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌ی بۆیان دیاریكراوه، ده‌نگ بده‌ن.
له ئێستادا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانی به‌پێی خشته‌ی تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له 30ی نیسانی داهاتوودا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت.
خه‌ندان
