کەرکووک؛ تەقینەوەی چوار بۆمب بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی عەمید سەرحەد قادر

کەرکووک؛ تەقینەوەی چوار بۆمب بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی عەمید سەرحەد قادر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێیەکانی کەرکووک بە ھاوبەش لەگەڵ سوپای عێراقی ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیان دەست پێ‌کردووە و لەو کاتەدا بۆمبێک بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێیەکانی کەرکووک دەتەقێتەوە.



سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێیەکانی کەرکووک بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: "لە کاتی ئەنجامدانی ئەو ھەڵمەتەی ھێزەکانمان لەگەڵ سوپای عێراقی بۆ سەر مۆڵگەی گروپە تیرۆریستییەکان لە خوارووی شاری کەرکووک، چوار بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێیەکانی کەرکووکدا تەقییەوە و پێنج لە پاسەوانەکان بریندار بوون.



تاکو ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە ھەڵمەتەکە بەردەوامە و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوه.
Top