مه‌سیحیه‌كانی به‌ریتانیا له رۆڵی مێژویی وڵاته‌كه‌یان به دابه‌شكردنی خاكی كوردستان دڵگرانن
ئەم شاندە، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مه‌سیحیه‌كان و مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت، وێڕای دڵخۆشی و سه‌رسامیان به‌سه‌قامگیری و ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له‌هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی و دڵگرانی خۆیان بۆ به‌شداری‌كردنی مێژوویی وڵاته‌كه‌یان له دابه‌شكردنی خاكی كوردستان به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕی.
له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مه‌سیحیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، خالد جه‌مال ئه‌لبێر، كورته‌یه‌كی له‌ره‌وشی مه‌سیحیه‌كانی عیراق و ژماره‌ی ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه‌به‌هۆی توندوتیژی و هه‌ره‌شه‌ی تیرۆرستانەوە هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕو.
شانده به‌ریتانیه‌كه‌ش خۆشحاڵی خۆیان بۆ ستراتیژیه‌ت و به‌رنامه و سیاسه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌مافی كه‌مینه‌كان و ئازادی ئاینی و سیاسی و رۆشنبیریی ده‌ربڕی و خاتو هێلینا، گوتی: مه‌سیحیه‌كان و خه‌ڵكی به‌ریتانیا به‌گشتی له‌گه‌ڵ ئازادی و دیموكراسی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانن و دڵنیام هه‌موان ئێستا پێیان ناخۆشه كه وڵاته‌كه‌مان له‌سه‌رده‌مێكدا رۆڵی له دابه‌شكردنی خاكی كوردستاندا هه‌بوه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به داوای لێبوردنی ئێمه رازیبن ئه‌وا به دڵنیایی و شانازیه‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌ین.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش وێڕای خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته دره‌نگوه‌خته‌ی به‌ریتانیه‌كان ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه‌وا گه‌لی كورد گه‌لێكی لێبورده‌یه و ده‌زانێت مانای دۆستایه‌تی و سیاسه‌ت چییه و دا‌واشیان كرد حكومه‌ت و گه‌لی ئێستای به‌ریتانیا بن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌یان و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هاوكار و پشتیوانی گه‌لی كورد.
