به‌فربارین ده‌ستیپێكرد و له ناوشاریش پروشه ده‌كات
دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند: به‌فربارین له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی و ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ستیپێكردوه‌و بڕیاره تا سبه‌ینێ سێشه‌ممه به‌رده‌وام بێت و رۆژی چوارشه‌ممه كه‌شوهه‌وا خۆش ده‌بێت.
هۆشداریشی دایه شۆفێران كه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ترافیكدا بكه‌ن، به‌هۆی به‌ستنی هه‌ندێك شوێن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی رووداوی دڵته‌زێن نه‌بن.
له‌باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه وتی: "پله‌كانی گه‌رما به‌رزترین له ئاستی دوو بۆ چوار پله ده‌بێت، نزمترین پله‌ش بۆ شه‌ش پله‌ی ژێر سفر داده‌به‌زێت.
خه‌ندان
