سنوری نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌بێته دارستان
عێراق و ئێران یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان بۆ سه‌وز كردنی ناوچه سنورییه‌كانیان به تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر مینی تێدا چێنراوه واژۆ كرد.
ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه له نێوان سه‌ركۆن لازار سلێوه وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق و مه‌عسوومه ئیبتیكار جێگری سه‌رۆكی ئێران بۆ كاروباری ژینگه واژۆ كراوه، ئه‌و ناوچانه‌ی كه سه‌وز ده‌كرێن به باغچه‌ی ئاشتی ده‌ناسرێن.
به پێی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه سنوری نێوان كرماشان و سلێمانی به چه‌ندین دره‌ختی جۆراوجۆر سه‌وز ده‌كرێت.
پێگه‌ی فه‌رمی ژینگه‌ی ئێران بڵاویكرده‌وه مه‌عسوومه ئیبتكار له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێك له به‌رپرسان و به‌ڕیوه‌به‌ری به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی خۆڵبارین سه‌ردانی عێراقمان كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته رێكه‌وتووین له‌سه‌ر سه‌وز كردنی سنووری دوو وڵات كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌هێشتنی خۆڵبارین ده‌بێ.
دیارده‌ی خۆڵبارین چه‌ند ساڵێكه ناوچه سنورییه‌كانی ئێران ده‌گرێته‌وه و به‌رپرسانی ئێران ده‌ڵێن به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه بۆ رێگری كردن له خۆڵبارین.
باس‌نیوز
