ئه‌مڕۆ مامۆستایانى سلێمانى بایكۆتى ده‌وام ده‌كه‌ن
ئازاد محه‌مه‌د به‌رپرسی لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، به‌ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند ’گه‌ر تا 4 شوبات/فێبرایه‌رى داهاتوو، مووچه‌ى مامۆستایانى سنوره‌كه دابه‌ش نه‌كرێ ئه‌وا لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان رۆژى 5 شوبات/فێبرایه‌ر بایكۆتى ده‌وام راده‌گه‌یه‌نێ و داوا له مامۆستایان ده‌كات نه‌چنه هۆڵه‌كانى خوێندنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى ’ئێمه ته‌نها 3 وانه‌مان دیاری كردووه بۆ مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ى بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن بكه‌ن، به‌ڵام دڵنیاین ده‌بێته رۆژێك چونكه 3 وانه نه‌كرێ كه‌س تواناى ئه‌وه‌ى نابێ 2 وانه‌كه‌ى دیكه بچێته پۆله‌وه’.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا ’ئێمه ته‌حه‌مولى هه‌ر سزادانێكى مامۆستایانى سنوره‌كه ده‌كه‌ین و رێگه ناده‌ین كه‌س له‌سه‌ر نه‌چوونه هۆڵه‌كانى خوێندن سزابدرێ’.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ى مامۆستایان ده‌درێت.
باس‌نیوز
