کەرکووک؛ لە ماڵێکدا بۆمبێک تەقیەوە و خاوەن ماڵەکە کوژرا
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک نەیویست ناوەکەی بڵاوبکرێتەوە بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەمڕۆ لە مالێکدا بۆمبێک تەقیەوە و خاوەن ماڵەکەی کوشت و ژنەکەشی بریندار کرد.
سەرچاوەکه گوتی: ئەو تەقینەوەیە لە گەرەِکی یەکی حوزێران له باشووری کەرکووک رووی دا خاوەن ماڵەکە بەناوی "ێ.س.ج" تەمەن ٣٠ساڵە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و ژنەکەشی بریندار بووه.
ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئیستا تەرمی خاوەن ماڵەکە روانەی دادی پزیشکی کەرکوک کرا.
