سێشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووە
سەرچاوەیەك لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە راگەیاند: ئەمڕۆ نامەیەكیان رەوانەی حكومەت كردووەو تێیدا داوایانكردووە سێشەممە بكرێتە پشوو بۆ ئەوەی كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان دابەش بكەن.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی "تاوەكو ئێستا بە فەرمی حكومەت وەڵامیان نەداوینەتەوە، بەڵام مەبدەئییەن لەسەر رۆژی سێشەممە رێككەوتووین و ئەو رۆژە پشوو دەبێ".
