له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان باوكێك خۆی و دوو منداڵه‌كه‌ی ده‌كوژێت
ئالووده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان بووه
له شاری سونقوری سه‌ر به‌پارێزگای كرماشان باوكێك خۆی و دوو منداڵی ساوای ده‌كوژێت.
ئه‌و پیاوه ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه و ئه‌و منداڵانه‌ی كوشتوویه‌تی، یه‌كێكیان ته‌نیا سێ مانگی ته‌مه‌ن بووه و ئه‌وی تریشیان چوار ساڵی ته‌مه‌ن بووه.
ئه‌و پیاوه منداڵه ساواكه‌ی له رێی ده‌رخواردكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كوشتووه و ئه‌وی تریشیانی هه‌ڵواسیوه.
ئه‌و باوكه پاش كوشتنی ئه‌و دوو منداڵه‌ی به‌خۆهه‌ڵواسین، كۆتایی به ژیانی خۆیشی ده‌هێنێ.
له نامه‌یه‌كیشدا هۆكاری خۆكوشتنی خۆی و منداڵه‌كانی بۆ كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ساڵانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژماره‌یه‌ك خێزان به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كۆتایی به ژیانی خۆیان و خێزانیان ده‌هێنن.
باس‌نیوز
