ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی عێراقی ئاماده‌ی گفتوگۆیه
تاڤگه عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی مافی مرۆڤ له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، گوتی: ڕه‌شنووی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی عیراق به بیست لاپه‌ڕه ئاماده‌كراوه‌و ماوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵی 2010 ڕاپۆرته‌كه ئاماده ده‌كرێت و ده‌بێته ڕاپۆرتێكی نیشتیمانی و دوای دهوڵهمهندكرانیشی ئه‌و ڕاپۆرته ده‌نێردرێته ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ له ژنێف بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی 10ی ئه‌مساڵدا له پانۆرامای خولی گشتگیر نمایش بكرێت و ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكەن.
بۆ یه‌كه‌مجار دوای دروست بوونی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سهربهنهتهوهیهكگرتووهكان، له‌ساڵی 2010 وڵاتی عیراق ڕاپۆرتی مافه‌كانی مرۆڤی خۆی نیشاندا، له‌و خووله‌دا زیاتر له 200 خاڵ وه‌ك تێبینی خرایه سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌یان. له‌كاتێكدا ڕه‌وشی مافی مرۆڤ هێشتاكه‌ش له‌ژێر تێبینی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه.
