لەم هەفتەیەدا ئەگەری بارینی باران و بەفر هەیە
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، دارا حەسەن، لەلێدوانێکدا گوتی: "لەدوێنێوە کاریگەری شەپۆلێک لەباکوری هەرێمەوە ڕووی کردۆتەوە سلێمانی و بە ڕەشەبا مەزەندە دەکرێت ".
دارا حەسەن گوتی:"پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی باران بارین و بەفر سلێمانی بگرێتەوەو تاکو ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە بەردەوام کاریگەری لەسەر ناوچەکە هەبێت".
پەیامنێر
