حەمرین.. 36 کاژێرە شەڕ لە نێوان داعش و پۆلیس بەردەوامە
عەمید سەرحەد قادر، بەرێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحیەكانی كەركووك بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ماوەی زیاتر لە 36 كاژێرە شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی پۆلیسی كەركووك و چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە سنووری زنجیرە چیاكانی حەمرین بەردەوامی هەیە و تاوەكو ئەم ساتە، زیاتر لە 7 ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوی باندە چەكدارییەكان تەقێنراوەتەوە و بەدەیان كوژر او برینداریش هەیە".
عەمید سەرحەد هەورەها گوتی، "چەند یەكەیەكی داعشمان دەستبەسەركردووە و هێزەكانی ئێمە و ئەوانیش رووبەرووی یەك وەستاون و لە هەردوولا كوژراو هەیە".
ناوبراو ئاماژەی بە ژمارەی كوژراوەكان نەكرد و رایگەیاند، "پێویستمان بەهاوكاری نییە و لە نێو بریندارەكان دوو لە كارمەندانی بەشی راگەیاندنی قەزاوناحیەكان هەن".
رووداو
