فیستیڤاڵى خلیسكانى سه‌ر به‌فر له چیاى كۆڕه‌ك به‌ڕێوه‌چوو
مه‌وله‌وى جه‌بار سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم له لێدوانێكیدا گوتى به‌سه‌رپه‌رشتى لێژنه‌ى باڵاى ئاماده‌كارییه‌كانى بوونى هه‌ولێر به‌پایته‌ختى گه‌شتیارى وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ ساڵى 2014، له هاوینه‌هه‌وارى چیاى كۆره‌ك یارى خلیسكانى سه‌ر به‌فر ئه‌نجامدرا، ئه‌م یارییه به‌شێوازێك ئه‌نجام درا كه گۆڕانكارى له گه‌شتوگوزار له هه‌رێمى كوردستان تێدا به‌رجه‌سته كرا، چونكه ئه‌وه یه‌كه‌م جاره یارى له‌م جۆره له كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت'.
گوتیشی 'ئه‌مه جۆرێكى تایبه‌تى گه‌شتوگوزارى زستانه‌یه و پێشتر بۆشایی زۆرمان هه‌بوو له جۆرى گه‌شتوگوزارى زستانه، به‌ڵام جگه له‌م یارییه له داهاتوودا كارى باشترى بۆ ده‌كه‌ین له ڕێگه‌ى لێژنه‌ى باڵاى چالاكییه‌كانى بوونى هه‌ولێر به‌پایته‌ختى گه‌شتیارى وڵاتانى عه‌ره‌بى، ئه‌مه‌ش ده‌روازه‌یه‌كى باش بوو بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر گرنگى به‌م جۆره چالاكییه زستانیانه بده‌ین'.
مه‌وله‌وى جه‌بار هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى به‌شدارى خلیسكانه‌كه‌یان كردبوو، جگه له خه‌ڵكى كورد گه‌شتیارى بیانى و عه‌ره‌بیشى تێدابوو.
گوتیشى 'به‌رنامه‌مان هه‌یه له‌ساڵانى ئاینده‌دا له‌هه‌ریه‌كه له چیاى سه‌كران و بنارى چیاى هه‌ڵگورد له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى گه‌شتوگوزارى زستانه‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌م یارییه‌ى چیاى كوره‌كیان لێ ئه‌نجام بده‌ین كه ساڵانه نزیكه‌ى 10 مانگ به‌فرى لێ ده‌مێنێته‌وه'.
باس‌نیوز
