حكومه‌ت‌و كۆمسيۆن روونكردنه‌وه له‌سه‌ر پشوو ده‌ده‌ن
به‌رپرسێكی كۆمسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌وێته رۆژی سێشه‌ممه‌و تا ئێستاش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عیراق داوای له حكومه‌ت نه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ی سێشه‌ممه بكرێته پشوو.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: دوێنێ هه‌ینی كارتی ئه‌لیكترۆنی گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم و ماوه‌ی سێ رۆژیان ده‌وێت بۆ جیاكردنه‌وه‌و ناردنی كارته‌كان بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان له پارێزگاكان.
راشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كارتی ئه‌لیكترۆنی رۆژی سێشه‌ممه دابه‌ش بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سبه‌ینێ كارته‌كه دابه‌ش ناكرێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه پشوو ده‌بێت؟ ناوبراو رایگه‌یاند: ئه‌و داواكارییه پێیویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له حكومه‌تی بكات، به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌یه بۆ ئه‌و داواكاریانه، به‌ڵام تا ئێستا داواكارییه‌كه نه‌كراوه‌و ره‌نگه بكه‌وێته ئه‌و كاته‌ی كه هه‌موو رێوشوێنه‌كانی دابه‌شكردنی كارته‌كه ته‌واو ده‌بێت و ته‌نها دابه‌شكردنی ده‌مێنێت.
به‌پێی ئه‌م لێدوانه‌ی به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆن بێت، نه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌و نه رۆژی دووشه‌ممه له هه‌رێمی كوردستان پشوو نییه، بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ش ده‌بێت كۆمسیۆن داوا له حكومه‌ت بكات.
پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، بۆ داواكاری پشووی رۆژی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان، ده‌بێت كۆمسیۆن داوایان لێبكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه بكه‌نه پشوو.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: هه‌ر كاتێك كۆمسيۆن ئه‌و داواكارییه‌ی به فه‌رمی پێشكه‌ش كردن، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لاری نییه له‌پێناو به‌شداریكردنی زیاتری هاوڵاتیان و كارئاسانی بۆ پرۆسه‌كه بكه‌نه پشووی فه‌رمی.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه تاوه‌كو ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و داوایه نه‌گه‌یشتۆته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆیه ده‌ڵێم: "هه‌رگیز سبه‌ینێ پشووی فه‌رمی نییه له‌سنوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
خه‌ندان
