گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ به ده‌مانچه خۆی كوشت
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به ده‌مانچه‌یه‌كی علوج (به‌و جۆره ده‌مانچانه ده‌وترێت كه مۆڵه‌تیان نییه) گوللـه‌یه‌كی ناوه به‌سه‌رییه‌وه و خۆی كوشتووه.
وتیشی: "تیمه‌كانی به‌ڵگه‌وتاوان سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان كردوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان ده‌ستپێكردوه و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و روواوه خۆكوژی بووه".
خه‌ندان
