حكومه‌ت له‌باره‌ی پشووی هه‌فته‌ی داهاتووه‌وە زانیاری ده‌دات
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ئۆفیسی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای كرد ئه‌گه‌ر هاتوو له هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆمسیۆن داوای لێ‌كردن رۆژێك بكه‌نه پشوو ئه‌وا لاریان نییه.
سه‌رچاوه‌كه به‌خه‌ندانی ڕاگه‌یاند به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كۆمسیۆن ئه‌و داوایه‌ی نه‌كردووه، هه‌روه‌ك وتی"كۆمسیۆن ده‌یه‌وێت له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵك ده‌رفه‌تی ته‌واویان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بچن كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرن، حكومه‌تیش له‌و پێناوه‌دا ئه‌و رۆژه ده‌كاته پشوو".
پێشتریش هه‌ندرێن محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: كه رۆژی پێنجشه‌ممه، كارته‌كانی ده‌نگدان ده‌گه‌نه هه‌رێم و له‌و چوارچێوه‌شدا پێویستیان به‌دوو رۆژ هه‌یه تاوه‌كو دابه‌شی ده‌كه‌ن به‌سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگداندا.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه یه‌كه‌م رۆژی دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته پشوو.
وتیشی: "ئێمه داوامان له حكومه‌ت نه‌كردوه رۆژی دابه‌شكردنی كارته‌كان بكرێته پشوو، به‌ڵكو ده‌بێت حكومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر بدات.".
خه‌ندان
